Ferdi Türkten
06 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٦ تیرۆریست له باكووری عێراق و باكووری سووریا له‌چالاكی خراون. به‌م جۆره‌ش ژماره‌ی تیرۆریسته له‌چالاكی خراوه‌كان له ماوه‌ی ١٠ رۆژدا گه‌یشتووه‌ته ٩١ كه‌س.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌ر تیرۆریستان و نووسیوویه‌تی: "له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی سوپا قاره‌مانه‌كه‌مان له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٦ تیرۆریست له باكووری عێراق و باكووری سووریا له‌چالاكی خراون. به‌م جۆره‌ش ژماره‌ی تیرۆریسته له‌چالاكی خراوه‌كان له ماوه‌ی ١٠ رۆژدا گه‌یشتووه‌ته ٩١ كه‌س".
وه‌زاره‌تی به‌رگری جه‌ختی له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش كردووه‌ته‌وه تا له‌ناوبردنی دواهه‌مین تیرۆریست.