Muhammet Mutaf
22 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
له ئه‌رزه‌ڕۆم له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)دا، ده‌مامك له كه‌په‌نه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێندرێت كه جۆره كوتاڵێكه زۆر له‌مێژه له خوری مه‌ڕ دروست ده‌كرێت.
ئه‌و كوتاڵه كه زۆر له‌مێژه له‌لایه‌ن ژنانی دهستڕهنگینی ئه‌رزه‌ڕۆم به نه‌خش و نیگار ده‌ڕازێندرێته‌وه، چه‌ندین به‌رهه‌می وه‌ك كیسهباخهڵ، بۆینباخ و چاكه‌تی لێ دروست ده‌كرێت و له‌ئێستاشدا، ده‌مامكی لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاریی و دۆستایه‌تی ژنانی كاركه‌ر له میانی كردنه‌وه‌ی خولێكدا بۆ ١٤ كه‌س ده‌ستی كردووه به به‌رهه‌مهێنانی ماسك له كه‌په‌نه‌ك. كهپهنهكهكان كه به سێ قه‌باره، ره‌نگ و شێوازی جیاواز به‌رهه‌م ده‌هێندرێت دانه‌یان به ٢٥ لیره ده‌فرۆشرێت.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاریی و دۆستایه‌تی ژنانی كاركه‌ر، خولیا ساڵتوكڵو به میدیاكانی راگه‌یاند كه پێشتر ئه‌و كهپهنهكهی دهچندرا به‌مه‌به‌ستی خۆداپۆشین و خۆپاراستن له سه‌رما به‌كارده‌هێندرا، به‌ڵام ئێستا ده‌كرێت له به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین جۆر پۆشاكدا به‌كاربهێندرێت.
خولیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی ناچاركردنی خه‌ڵك به به‌ستنی ده‌مامك به‌هۆی كۆرۆناوه، ئه‌وانیش ده‌ستیان كردووه به به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك له كه‌په‌نه‌ك و ئه‌مه‌یش داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه. چونكه له زستاندا گه‌رمه و له هاویندا فێنكه و به باشیش هه‌وا وه‌رده‌گرێت.