Emre Evren,
01 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2020
ئادیامان – AA
له ئاكامی شه‌ڕێكدا له نێوان دوو گرووپ كه چه‌ك و چه‌قۆی تیادا به‌كارهێندرا له شارۆچكه‌ی بهسنی له پارێزگای ئادیه‌مه‌ن كه‌سێك كوژرا و پێنجی دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوای مشت‌ومڕ و ده‌مه‌قاڵێ له نێوان ئه‌و دوو گرووپه كه دوژمنداری یه‌كتر بوون به به‌كارهێنانی چه‌قۆ شه‌ڕ له‌نێوانیاندا روویدا.
له شه‌ڕه‌كه‌دا موسته‌فا ئا. به چه‌قۆ بریندار كرا. پاشان كه‌سوكاری موسته‌فا به ده‌مانچه ته‌قه‌یان كرد. له شه‌ڕه‌كه‌دا جگه له موسته‌فا ئه. ب.، ش. ب.، م. ب. و ڤ. ئه. له هه‌ردوو گرووپ بریندار بوون.
موسته‌فا ئا. كه له‌گه‌ڵ برینداربووه‌كانی دیكه‌یدا به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شارۆچكه‌كه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه نه‌تواندرا رزگار بكرێت و گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها ئه. ب. و ش. ب. به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه پاشان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئادیه‌مه‌ن كران.
ڤ. ئا. و ه. ئا. كه دوای چاره‌سه‌ری پزیشكی به بڕیاری پزیشك نه‌خۆشخانه‌یان جێ هێشت، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌وه ده‌ستگیر كران.