توركيا

تورکیا.. ئاماسڕا لە يەك ڕۆژدا دە هێندەى دانيشتوانەكەى گەشتيار روويانتێكرد

- شارۆچکەی ئاماسڕای سەر بە پارێزگاى بارتن-ی تورکیا، کە بە شوێنەوارە مێژوویەکانی، سروشتی جوانی و کەناراوەکانی ناسراوە لە ڕۆژانی جەژندا جموجۆڵێکی زۆر بەخۆوە دەبینێت.

Selim Bostancı  | 02.08.2020 - نوێکردنەوە : 02.08.2020
تورکیا.. ئاماسڕا لە يەك ڕۆژدا دە هێندەى دانيشتوانەكەى گەشتيار روويانتێكرد

Bartın

بارتن - AA

شارۆچکەی ئاماسڕای سەر بە پارێزگاى بارتن-ی تورکیا، کە بە شوێنەوارە مێژوویەکانی، سروشتی جوانی و کەناراوەکانی ناسراوە لە ڕۆژانی جەژندا جموجۆڵێکی زۆر بەخۆوە دەبینێت.

ئاماسڕا، کە چەندین شوێنەواری مێژووی سەردەمەکانی هێلینستیک، ئارکائیک، کلاسیک، رۆما، بیزانسەکان، جەنەڤیز، سەلجوقییەکان و عوسمانییەکانی لێیە، لە دووەم رۆژی جەژندا گەشتیاران بە لێشاو روویانتێکرد.

کەناراوەکانی ناوچەکانی بەندەری گەورە و بەندەری بچووک بە تەواوەتی پڕبوو، هاوکات گەرمەپێوەکان پلەی گەرمای شارۆچکەکەيان بە ٣٥ پلە پێواوە.

لە چوارچێوەی رێکارەکانی رێگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بەبەردەوامی لە بڵندگۆکانی شارەوانییەوە رێنماییەکانی بەکارهێنانی دەمامک وەبیرهێنراوەتەوە.

سەرۆکی شارەوانی ئاماسڕا، رەجائی چاکیر، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند ئوتێل و مۆتێلەکانی شارۆچکەکە بە توانای سێ هەزار شوێن بە تەواوەتی پڕ بوونە، هەزاران گەشتیار بۆ مانەوەی یەکڕۆژە روویان کردووەتە شارۆچکەکە.

چاکیر، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی ئەوەی نزیکترین کەناراوە بە تایبەتی لە ئەنقەرەوە گەشتیارێکی زۆر روویانکردە شارۆچکەکە و ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە بۆ مانەوەی یەک ڕۆژی هاتوون ٦٠ هەزاری تێپەڕاندووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın