Mesut Varol,Muhammet Ali Kemal
25 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2019
وان- AA
كۆچی پڕ ئاسته‌نگی ماسی په‌ڕه‌كه كه له ده‌ریاچه‌ی وان‌دا ده‌ژین و له وه‌رزێكی دیاریكراوی ساڵدا به‌مه‌به‌ستی گه‌رادانان به‌ره‌و ئاوی سازگار كۆچ ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئاوه‌وه، درێژه‌ی هه‌یه.
وه‌رزی گه‌رادانانی ماسی په‌ڕه‌كه له‌نێوان ١٥ی نیسان بۆ ١٥ی تهمووزدایه، له‌و وه‌رزه‌دا هاوشێوه‌ی ماسی سه‌له‌مونی نه‌رویژی له ده‌ریاچه‌ی وانه‌وه به‌ره‌و ئاوی سازگار كۆچ ده‌كه‌ن.
كۆچكردنی ملیۆنه‌ها ماسی به‌شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ به‌هۆی سوێریی ئاوی ده‌ریاچه‌ی وانه‌وه و به‌ره‌و ئاوه سازگاره‌كان، ئه‌و كه‌سانه تووشی سه‌رسامی ده‌كات كه ده‌یبینن.
هاوكات به‌مه‌به‌ستی ئاشناكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی خولیای بینینی كۆچهكهن، پارێزگای وان، قایمقامییه‌تی شارۆچكه‌ی ئه‌رجیش و زانكۆی یوزونجو یڵ له وان، "نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچی ماسی په‌ڕه‌كه، كولتوور و هونه‌ر" له زێی ده‌لی له شارۆچكه‌ی ئه‌رجیش رێكده‌خه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیاره خۆجێیی و بیانییه‌كان، دێنه ناوچه‌كه و ته‌ماشای كۆچی پڕ ئاسته‌نگی ماسی په‌ڕه‌كه به پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئاوه‌وه به‌ره‌و ئاوه سازگاره‌كان ده‌كه‌ن.