Necat Hazar,Önder Altınal
23 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
وان - AA
له‌چوارچێوه‌ی "پرۆژه‌ی رێگای پیاده‌ی قه‌راغ ده‌ریا"، شاره‌وانی ئه‌دره‌میت كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه دانراوه له رێوڕه‌سمێكدا رێگای پیاده‌ی كه‌نار ده‌ریاچه‌ی وان-ی كرده‌وه.
له گوتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شیكرد، قایمقام و بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌دره‌میت، عاتف چیچهكلی گوتی: "پێویست بوو هه‌نگاوبنێین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌دره‌میت به ده‌ریا بگات. بۆ ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م ئامانجمان به یه‌كگه‌یاندنی ئه‌م گه‌له دێرینه‌مان بوو به ده‌ریا. به تیمێكی 200 كه‌سی و 30 ئامێری كاركردنه‌وه شه‌و كاتژمێر 04:00 كاره‌كه‌مان ده‌ستیپێكرد و به‌یانی كاتژمێر 09:00 كۆتایی هات".