Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
یۆزگات - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به‌كر بۆزداغ، له یۆزگات وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
بۆزداغ له‌باره‌ی چاكسازی لە سیستمی په‌روه‌رده له به‌یاننامه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌هه‌په به‌شێوه‌ی 1+8+4 گوتی: "به‌واتای ئه‌وه دێت كه بەر لە گەیشتنی ته‌مه‌ن بە 16 ساڵ، هیچ بهخێوكارێك ناتوانێت منداڵه‌كه‌ی بنێرێته خوله‌كانی فێربوونی قورئان. ئه‌وه واتا '28ی شوبات زیندوو ده‌كه‌مه‌وه'. 'ئه‌وه‌ی بكه‌رانی 28ی شوبات ئه‌نجامیاندا راسته و، ئاك پارتی هات ئه‌و راستیانه‌ی له‌ناوبرد' من سه‌رله‌نوێ 28ی شوبات زیندوو ده‌كه‌مه‌وه".
ناوبراو ره‌خنه‌شی له كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار موحه‌ڕه‌م ئینجه گرت و گوتی: "به‌یاننامه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئینجه خۆی به‌درۆ ده‌خاته‌وه. ده‌ڵێت 'خوێندنی پیشه‌یی له‌دوای خوێندنی دانه‌بڕاو ده‌ستپێده‌كات'. ئه‌وه واتای چییه، واتا 'به‌شی ناوه‌ندی ئیمام و خه‌تیب داده‌خه‌ین'".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له‌باره‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەوه گوتی،"بڕیاری هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مان ده‌ریده‌كات. په‌رله‌مان بڕیاری هه‌ڵبژاردنی ده‌ركردووه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری هه‌لبژاردن بڕیاری په‌رله‌مانه ئەو پرسە کۆتایی پێهاتووە. په‌یوه‌ست نییه به چاودێری دادگای ده‌ستوورییه‌وه. له‌به‌رئه‌وه وا نابینم بڕیارێك به‌و ئاراسته‌یه له دادگای ده‌ستووری ده‌ربكرێت".