Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2015
لەناوچەی بایربوجاكی باكووری رۆژئاوای سووریا لەنزیك سنووری توركیا فڕۆكەیەكی جەنگی كەوتە خوارەوە كە ناسنامەكەی نەزانراوە.
دیمەنی ساتی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە لە ناوچەی بایربوجاكی بەرامبەر شارۆچكەی یایڵاداغ سەربە پارێزگای هەتای توركیا، تۆمار كرا.
هەروەك دیمەنی فڕۆكەوانەكان كە بە پەڕەشووت خۆیان هەڵدەدەنە خوارەوە وێنە گیرا.
ئەوە بینرا كە لەوشوێنەی فڕۆكەكەی لێ كەوتووەتە خوارەوە دووكەڵێكی چڕ بەرز دەبێتەوە.