Abdullah Shukur
24 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2015
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "(لە بارەی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیەی کە سنووری ئاسمانی تورکیای بەزاندووە) ئێمە نامانەوێت ببینە گەواھیدەری ئەم جۆرە رووداوانە بەڵام ناچار کراین. ئەم رووداوە لە چوارچێوەی ئەو یاسایانە روویداوە کە تورکیا لەمەو پێش رایگەیاندووە. بابەتی دوژمنایەتی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ وڵاتانی دیکە جێگەی باس نییە. ھۆکاری روونەدانی زۆر رووداوی دڵتەزێنی دیکە لە سووریا گیانی خۆڕاگری تورکیا بووە. کەسیش گومانی لەوە نەبێت کە بۆ پێشگری لەم رووداوە ھەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ، پێویستە ھەموو کەسێکیش رێز لە مافی تورکیا لە پاراستنی سنوورەکانی خۆی بگرێت ئێوە خیانەتکردن لە بارھەڵگرەکانی میت دەزانن وا نییە؟ کەسانێک بێ ئەوەی شەرم بکەن هەتا ئێستا ئەمە لە مانشێتی رۆژنامەکانیان دادەنێن. ئەم بارھەڵگرانە ھاوکاریان بۆ تورکمانەکانی بایربوجاک لە سووریا دەنارد. ھەندێک کەس دەڵێن 'سەرۆکوەزیران ئەردۆغان گوتوویەتی لە نێو ئەم بارھەڵگرانە چەک نییە' باشە ئەگەر ھەبێت یان نەبێت چییە؟ ئێمە ھاوکاری مرۆییمان بۆ ئەو شوێنە بردووە. ھاوکاریمان بۆ خەڵکی ستەم لێکراو و برا تورکمانەکانمان بردووە. ئەوانەی کە بە شێوەیەکی خراپ سوود لەم بارودۆخە وەردەگرن گەلەکەمان ھەرگیز لێیان نابورێت".