Sangar Hamad Azeez
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
١١مین سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵڵا گول: "بەیانی هەموو لایەکتان بانگ دەکەم. بیر لە چی دەکەمەوە، بەتەمای چیم، ئەو بابەتانە سبەی بە وردی بۆتانی باس دەکەم. دەبێت ئێوەش رێز لە بڕیارەکانم بگرن. راست نیە کە لەبەردەم دەرگای مزگەت سەبارەت بە داهاتووی وڵاتەکەم قسەن بکەم".
عەبدوڵلا گول نوێژی هەینی لە مزگەوتی فاتح ئۆرمانڵار لە ناوچەی ماسڵاک بەجێ گەیاند و دوای هاتنە دەرەوەی لە مزگەوت وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ناوبراو هیوای خواست کە ئەو هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ وڵاتەکەی و گوتی: "هەڵبژاردن هەموو کات سوپرایزی هەبووە. دەمەقاڵی هەبووە، جۆش و خرۆشی هەبووە. ئەوانە بەشێکن لە هەڵبژاردن. ناتوانین لێیان رابکەین. جا گەر بابەتێک لەبارەی داهاتووی نیشتیمانەوە بێت بە دڵنیاییەوە دەبێتە جێگایی دڵەڕاوکێی و نیگەرانی. لەم چوارچێوەیەشدا لەم چەند رۆژە هەر کەسەر لەبارەی منەوە لێدوانێک دەدات. بە دروستی نازانم لەبەردەم مزگەوت و لەبەردەم دەرگای مزگەوت سەبارەت بە داهاتووی نیشتمانەکەم بابەتێکی گرنگی لەو شێوەیە باس بکەم. بەیانی هەموو لایەکتان بانگ دەکەم. بیر لە چی دەکەمەوە، بەتەمای چیم، ئەو بابەتانە سبەی بە وردی بۆتانی باس دەکەم. دەبێت ئێوەش رێز لە بڕیارەکانم بگرن. تا بەیانی بە نیازی دیدار".