Rewa Mahmut Hasan
15 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2016
مۆسکۆ - AA
بڕیارە ئەمڕۆ، سەرۆک ئەرکانی سوپای رووسیا بەسەردانێک بگاتە تورکیا.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند کە بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک ئەرکانی سوپا، ڤالێری گراسیمۆڤ سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی خولوسی ئاکاردا کۆببێتەوە.
گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەدا کە مەبەست لە سەردانەکە باسکردنی دۆخی سووریا و هەروەها تاوتێکردنی هاریکاری سەربازی نێوان هەردوو وڵاتە.