Semra Orkan
19 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2022
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق ھێرزۆگ ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە ميانی پەیوەندییەکەدا تاوتوێی پەیوەندیی دووقۆڵی و پرسە ناوچەییەکان کراوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئیسرائیل ئیسحاق ھێرزۆگ لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوانیاندا ھاوڕابوون لەسەر بەستنی دیالۆگ لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و بەردەوامی ھەماھەنگی لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری.
ھیرزۆگ، لەبەرامبەر ھەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا سوپاسی سەرکۆماری تورکیا-ی کرد.