Mümin Altaş
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2021
سێرت - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لەکاتێکدا کە چیاکانی جودی، کاتۆ و ھەرەکۆڵ لەڕووی وەبەرھێنانەوە باس بکرێن نەک لەڕووی تیرۆرەوە، واتای ئەوەیە کە تورکیا بە ھەنگاوی بەھێز و دڵنیا بەرەو ئامانجەکانی ئایندەی دەچێت".
ئەردۆغان لە رێوڕەسمێکدا لە مەیدانی دیموکراسی ١٥ی تەمووز لە شاری سێرت، دەربارەی پردی زارۆڤا، بەنداوی شیرڤان و کارگەی بەرھەمھێنانی چیمەنتۆی لینییەر گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، لە میانەی گوتارەکەیدا خۆشەویستی خۆی بۆ شاری سێرت دووپات کردەوە و ئەوەشی وەبیرھێنایەوە کە لە رابردوودا بەھۆی خوێندنەوەی شیعرێک بۆ شاری سێرت چووەتە زیندانەوە.
گوتیشی: "سێرت ھەمیشە لە خەباتدا پشتیوانمان بووە، ئێمەش چ لە قۆناغی سەرۆک وەزیرانی و چ لە قۆناغی سەرکۆماریدا ھەموو کارێکمان بۆ گەشەپێدان و فراوان بوونی سێرت ئەنجامداوە.
لە ئێستاشدا بۆ کردنەوەی ٧٥ پڕۆژە لێرەین کە بە گوژمەی ٢،٥ ملیار لیرە بۆ سیرت ئەنجامدراون".
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە لەمەودوا ھاووڵاتییانی سێرت بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان روو لە شارەکانی دیکە ناکەن، تەواو بە پێچەوانەوە ئەوانەشی کە چوونەتە دەرەوە بۆ کارکردن دەگەڕێنەوە بۆ سێرت.