Kaan Bozdoğan
08 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2024
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە سەردەمێکدا دەژین کە ڕاستەقینە و خەیاڵ، درۆ و ڕاستیی شوێنیان گۆڕاوە و کلتووری دیجیتاڵی تێڕوانینی مرۆڤی بۆ ژیان سەراوژێر کردووە".
لە میانی کردنەوەی شەشهەمین لووتکەی نێودەوڵەتی ژن و دادپەروەری لە ئیستانبوڵ، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە ژیری دەستکرد کرد و، ڕایگەیاند: "پێویستە ئەو بنەما سەرەکییانە دیاری بکرێن کە بەشە بێ سوودەکان لە ئەلگۆریتمی ژیری دەستکرد و داتابەیسەکان لەبەرچاو دەگرن".
گوتیشی: "تەکنەلۆجیایەک کە ژنان پەراوێز دەخات و نادادپەروەری بەرامبەر ژنان دەکات، ناکرێت سوود و خێری بۆ مرۆڤایەتیی هەبێت".
%2F20241108_2_66317572_106470195.jpg)
سەرکۆمار ئەردۆغان هەر سەبارەت بە ژیری دەستکرد ڕایگەیاند: "پێمانوایە کە پێویستە پێش ئەوەی قوربانی زیاترلێبکەوێتەوە و کێشەکان ببنە درێژخایەن، بەیاننامەیەکی گەردوونی لەم بارەیەوە واژوو بکرێت".
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە هیچ نوێگەریەک کە مرۆڤ نەکاتە ناوەند و خزمەتی نەکات و مرۆڤ و بەها مرۆییەکان بەرز نەنرخێنێت، هەرچەندە سەرنجڕاکێشیش بێت هیچ بەهایەکی نییە.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەشداری ژنان کرد لە هێزی کاردا و ڕایگەیاند: "ئامانجمان ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٨ ڕێژەی بەشداری ژنان لە هێزی کار بگەیەنیە سەدا ٤٠ و ڕێژەی ڕەخساندنی هەلی کاریش بگەیەنیەن سەرو سەدا ٣٦".
گوتیشی: "لە دیدگای سەدەی تورکیاماندا بنەمای ژن و پیاوی بەهێز، خێزان و کۆمەڵگای بەهێز وتورکیای بەهێز هەیە".
%2F20241108_2_66317562_106470166.jpg)
سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر هەوڵەکانیان بۆ دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ ژنان و ڕایگەیاند: "لەهەر شوێنێک کەموکوڕی هەبێت نایهێڵین بۆئەوەی ژنان ژیانێکی شایستە بەکەرامەتی مرۆڤایەتی بژین و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و یەکسانی سوود لە ماف و دەرفەت و تواناکان وەربگرن".
سەبارەت بە ڕێژەی قوربانیانی ژنان لە غەززە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دوو لەسەر سێی زیاد لەو ٥٠ هەزار کەسە بێتاوانەی لە ماوەی ١٣ مانگی ڕابردوودا لە غەززە کوژراون ژن و منداڵن".
%2F20241108_2_66317562_106470164.jpg)
ڕاشیگەیاند: "ژنە ئازاکانی فەڵەستین کە لە ژێر بۆمبەکاندا لە غەززە منداڵ و خێزان و زێد و دۆزی خۆیان پاراست، وەک مۆنۆمێنتی شانازی ئوممەت سەربەرز دەمێننەوە".
سەبارەت بە سەرکەوتنی دۆناڵ ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "چاوەڕوانین كە ترەمپی هاوڕێی بەهادارم لە دووەمین سەردەمی سەرۆکایەتییدا دەستبەرداری سیاسەتە هەڵەکانی ئیدارەی پێشوو بێت".
ڕاشیگەیاند: "لە دڵەوە باوەڕم وایە و هیوادارین بەڕێز سەرۆک (دۆناڵد ترەمپ) بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت بۆ کۆتاییپێهێنانی جەنگەکان".
%2FAA-36141959.jpg)