Koray Taşdemir
08 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2026
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی کارتی حکوومەتی ڤێنزوێلا دێلسی ڕۆدریگز کرد کە لەسەر بنەمای بانگهێشتێکی فەرمی سەردانی تورکیای کردووە.
ڕێوڕەسمی پێشوازییەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی دۆڵمەباهچە بەڕێوەچوو و دواتر سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی کارتی حکوومەتی ڤێنزوێلا دێلسی ڕۆدریگز بەرەو ژووری کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و شاندەکان ڕۆیشتن.
لە ڕێوڕەسمی پێشوازییەکەدا هەریەکە لە جێگری سەرکۆمار جەودەت یڵماز، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار، وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆجیا محەمەد فاتح کاجر، وەزیری بازرگانی عومەر بۆلات، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بورهانەدین دووران و ڕاوێژکاری باڵای ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی سەرکایەتی کۆمار ئاکیف چاغاتای کلچ بەشدار بوون.