Sercan İrkin, Mohammad Kara Maryam
08 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2026
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە ئیستانبوڵ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی جۆرجیا، ماکا بۆچۆریشڤیلی کۆبووەوە.
چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕايگەیاند کە ھاکان فیدان لە ئیستانبوڵ پێشوازی کردووە لە ماکا بۆچۆریشڤیلی.
ھەروەھا سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا کە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنەکە، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و جۆرجیا کۆبوونەوتەوە.
سەرچاوەکان، وردەکاری زیاتریان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، نەخستەڕوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠یەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئازەربایجان و جۆرجیا لە ئیستانبوڵ بەڕێودەچێت.