Gökçe Karaköse, Koray Taşdemir
29 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان نوێژی هەیینی لە مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیا ئەنجام دا.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هەیینی، سەرکۆمار ئەردۆغان لە کاتی دەرچوونی له مزگه‌وته‌كه بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
سەرکۆمار ئەردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد بەبۆنەی فەتحی ئیستانبوڵەوە بەشداری لە به‌رنامه‌ی "جەژنە پیرۆزە و به‌رز ڕاگرتنی یادی فەتح؛ لە فەتحی ئیستانبوڵەوە بۆ فەتحی دڵەکان" ده‌كه‌ن کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.
هه‌روه‌ها سهركۆمار ئەردۆغان باسی له‌وه كرد شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌كه پڕ بووه له خه‌ڵك و، ڕایگه‌یاند: "ئەمڕۆ ڕۆژی هه‌یینی، ٢٩ی ئایار. دەرفەتمان بۆ ڕەخسا نوێژ لە ئایاسۆفیا بکەین كه زۆر باش و ناوازە بوو. سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ لە ناوچه‌ی فاتیحەوە بۆ ئایاسۆفیا ڕێپێوانێک کرا و خەڵکی ئیستانبوڵ لێرە نوێژی هەیینیان ئەنجام دا. ئەمەش جوانییەکی تایبەتە".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو لە ناوەندی کۆنگرەی هالیچ كه به‌رنامه‌كه‌ی تێدا ساز ده‌كرێت ئاماده دەبن و، گوتی: "ئێوارە ئیستانبوڵ جوانییەکی دیکەی دەبێت و پشتیوان به خودا ئەستێرەکان نمایشێک لە ئیستانبوڵ ئەنجام دەدەن. هەموو به‌یه‌كه‌وه ئەمە به‌رز ڕاده‌گرین".
هاوكات سهركۆمار ئەردۆغان سوپاسی ماندووبوونی ڕۆژنامەنووسانی کرد و شیرینی بەسەردا دابەشکردن.