Kaan Bozdoğan
27 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2026
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ ئەو حاجییە تورکانە کرد کە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ڕوویان لە خاکە پیرۆزەکان کردووە.
وەزیری ژینگە، شارسازی و گۆڕانی ئاووهەوا موراد کوروم لەگەڵ ئەو حاجییانە کۆبوویەوە کە بۆ فەریزەی حەج لە خاکی پیرۆزن.
موراد کوروم لەو کاتەدا پەیوەندی بە سەرکۆمار ئەردۆغان کرد و سڵاو و ڕێزی حاجییەکانی پێ ڕاگەیاند.
کوروم وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان، بە سەرکۆماری ئەردۆغانی گوت، "بەڕێزم، لێرە نزیک بە ٣٠٠ حاجی هەیە، دەتانەوێ ڕووی قسەتان لەوان بێت؟"
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بانگی لە حاجیان کرد و گوتی: "خوا لێتان قبوڵ بکات. خوا یار و یارمەتیدەرتان بێت، بە ناوی خۆم و بە ناوی گەلەکەمەوە، زۆر زۆر سوپاستان دەکەم".
ئەردۆغان وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە حاجیان، گوتی، "خوای گەورە جەژنی خۆشتر و بەخێرترمان بە نسیب بکات".