Gökçe Karaköse, Kaan Bozdoğan
27 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە مزگەوتی گەورەی چامڵجا له ئیستانبوڵ نوێژی جەژنی ئەنجام دا.
سەرکۆمار ئەردۆغان، لە کاتی چوونی بۆ ناو مزگەوتەکە سڵاوی لە هاووڵاتیان کرد و دوای گفتوگۆ و ههواڵ پرسین، نوێژی جهژنی لهگهڵ كردن، پاشان گوێی لە گوتاری گوتارخوێنی مزگهوتهكه گرت.
سەرکۆمار ئەردۆغان پاش تهواوبوونی گوتاری مامۆستای مزگهوتهكه لهگهڵ هاووڵاتیان جهژنه پیرۆزهی كرد و، داوای كرد خودا بە تەندروستی و سەلامەتی بیانگهیهنێت بە چەندین جەژنی دیکە و، ڕایگهیاند: "یەکێتیی و یەکڕیزییمان هەمیشەیی بێت. هیوادارم ئەم یەکێتی و تەبایییە تا قیامەت بەردەوام بێت".
سهركۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بهوه كرد جەژنی قوربان جەژنێکە تەسلیمبوون تیایدا بەرجەستە دەبێت و، ڕایگهیاند: "پەروەردگار ئەم تەسلیمبوونە بە ئێمەش ببەخشێت. با هەرگیز لەم تەسلیمبوونە دانەبڕێین و دوور نەکەوینەوە و لە ناو ئەم تەسلیمبوونەدا بەردەوام بین لەسهر ڕێگەکەمان. ئێمە ئەمڕۆ لە غەززە و لە فەڵەستین بەدوای ئەم تەسلیمبوونەدا دەگەڕێین. هەتا ئەم تەسلیمبوونە هەبێت، جیهانی ئیسلام بە ویستی خودا دەبێتە یەک و پێکەوە دەبێت. بەهێز و زیندوو دەبێت، برایەتیش دەمێنێتەوە".
لە کاتی دەرچوونی لە مزگەوت، سهركۆمار ئەردۆغان لەگەڵ ڕاگەیاندنكاران جەژنەپیرۆزەی کرد و، جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە جەژنەکان ڕۆژانی خۆشەویستی، ڕێز، یەکێتی، تەبایی و هاودهنگیین.