Sangar Hamad Azeez
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سێقۆڵی ' تورکیا - ئێران - رووسیا ' سەبارەت بە بابەتی سووریا، بە فڕۆکەی تایبەت لە جۆری (CAN) کاتژمێر ٩:١٠خولەک بەکاتی ناوخۆی تورکیا بەرەو ئێران بەڕێ کەوت.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە لەلایەن هەریەک لە جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای و پارێزگاری ئەنقەرە، ئەرجان تۆپاجا و فەرماندەی گارنیسۆنی ئەنقەرە، عەلی سیڤری و ژمارەیەک بەرپرس بەڕێکرا.
هەریەک لە وەزیری بەرگری، خوڵوسی ئاکار و وەزیری ئابووری و گەنجینە، بەرات ئاڵبایراک، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون یاوەری ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەکەی بۆ ئێران.