لەبارەی سەردانەیەکەی بۆ کوێت، گوڵ گوتی: "لەکاتێکدا مەترسی و هەڕەشە لەسەر ئاشتی و ئۆقرەیی ناوچەکە هەیە، سەردانی دەچمە کوێت بۆ بەهێزکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا."
پێش بەڕێککەوتنی بۆ کوێت پەیامنێران گوڵ کارنامەی سەفەرەکەی روونکردەوە گوتی: ئەمساڵ پەنجایەمین ساڵوەگەڕی بنیاتنانی پەیوەندیی دیپلۆماسییە لەگەڵ کوێتدا، بێجگە لەوە لەگەڵ میری ئەم وڵاتە کۆ دەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی ناوچە.
لە ماوەی شەش ساڵدا، ئەمە شەشەم سەردانیەتی بۆ کوێت.
گوڵ رایگەیاند: بە مەبەستی تاوتوێکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات، بەشداری لە مونتەدای کاری هاوبەشی تورکی -کوێتی دەکا و بە جیا لەگەل نوێنەری خاوەنکارەکاندا کۆدەبێتەوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.