تانەر یڵدز، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئاشکرایکرد: نزیکەی شەش مانگە عێراق ئەو رێژەیە نەوت لە بۆری نەوتبەری کەرکوک-یومورتاڵکەوە رەوانە ناکا کە چاوەڕوان دەکرا.
یڵدز سەبارەت بە هەناردنی نەوتی عێراق بەڕێی تورکیادا گوتی: "لە بواری ھەناردنی نەوت، لە عێراق کێشە ھەیە و تائێستا چەندجار ناردنی نەوت لە بۆری نەوتبەری کەرکوک- یومورتاڵیک راگیراوە. بۆ روانەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی جیھان لە رێگای تورکیاوە، ھیچ کێشەیەک نییە لە لایەن تورکیاوە، بەڵام شەش مانگە حکومەتی ناوەندی عێراق کەمتر لەو رێژەیە کە چاوەڕوان دەکرا، نەوتی ناردووە، ئەمەیش جێی نیگەرانییە بۆ عێراق."
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا جەختیکردەوە ئەگەربێتو عێراق نەوت ھەناردە بکا، ئەوا تورکیایش بۆ روانەکردنی بۆ بازاڕەکانی جیھان ئامادەیە و ھیچ کێشە و گرفتێک لە ئارادا نییە.