كلیس
لە بەردەم بنكەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی ئینانلی كە وەك ناوچەیەكی ئەمنی راگەیەنراوە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلەكانی سەربازی لە چاوەڕوانیدان.
بە هۆی رووداو و پێكدادانەكانی ئەم دوایەی ناوچەكانی سەر سنوور و هەروەها بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان، پارێزگاری كیلیس بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەبێت زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی رەوانەی بەردەم بنكەی هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئینانلی دەكات و هاوكات وەرگرتنی رێوشوێنەكانی ئەمنیش لە ناوچەكەدا درێژەی هەیە.
پارێزگاری كلیس بەپێی یاسای ناوچەكانی ئەمنی و ناوچە قەدەغەكراوەكانی سەربازی لە رۆژانی 23 تا 28ی تەمووز ناوچەكانی نێوان بنكەكانی پاسەوانی سنوور لە ئۆنجو- ئینانلی و دارمیك و چەرچیلی وەكو ناوچەی تایبەتی ئەمنی راگەیاندووە.