Muhammed Ali Toruntay
04 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگەیاند "له چیاكاندا 15 هه‌زار تیرۆریست هه‌بوون، ئه‌مڕۆ 700 دانه‌یان ماون كه ده‌توانین له یه‌ك هه‌ڵمه‌تدا بیانخنكێنین، وه‌ك مشك هه‌ڵدێن".
سوله‌یمان سۆیڵو به‌شدارییكرد له چالاكی كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و موختاره‌كان كه له خانه‌ی كولتووریی شاره‌وانیی سنجان به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا له چالاكییه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، به‌پێداگرییه‌وه به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
سوله‌یمان سۆیڵو گوتی: "له چیاكاندا 15 هه‌زار تیرۆریست هه‌بوون، ئه‌مڕۆ 700 دانه‌یان ماون كه ده‌توانین له یه‌ك هه‌ڵمه‌تدا بیانخنكێنین، وه‌ك مشك هه‌ڵدێن. ته‌نها لێره نا، به‌ڵكو له باكووری عێراقیش گورزیان لێدراوه. هه‌ر له‌وێش نا له قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون و هه‌ر شوێنێك كه ههڕهشهیهكمان له‌سه‌ربووبێت به ستراتیجییەتێك له‌سه‌ر بنه‌مای 'له‌ناوبردنی تیرۆر له‌هه‌ر شوێنێك بێت'، هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆ چۆكدادان به تیرۆر له ئۆپه‌راسیۆنی به‌رده‌وامدا".