Sıraç Karadeniz
22 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2020
هه‌كاری - AA
پشكنینی سه‌رۆكی شاره‌وانیی شه‌مزینان له پارێزگای هه‌كاری، تاهیر ساكڵی بۆ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.
ساكڵی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر ئاشكرایكرد كه ئه‌و پشكنینه‌ی دوێنێ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆیكراوه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رچووه.
ساكڵی باسی له‌وه كرد كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه و، رایگه‌یاند ''باری ته‌ندروستیم زۆر باشه. هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌م نییه. له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا له ژێر چاره‌سه‌ردام و، له ده‌ستی دڵنیادام. پشتیوان به خوا له كورتترین ماوه‌دا دێمه‌وه ناوتان و ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌م. چاوه‌ڕێی نزای دۆستانمم''.