Ekip,Dildar Baykan Atalay
14 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره/واشنتۆن-AA
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه توركییه‌كان ئاشكرایان كرد به میوانداریی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا و له ئه‌نقه‌ره، ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا و ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه.
له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)، بیڵ بێرنز و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی نارشكین له ئه‌نقه‌ره به میوانداریی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) ئه‌نجامدراوه.
هاوكات كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ رووسیادا كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندییكردن كراوه‌ن به‌تایبه‌ت له بواری مه‌ترسی ئه‌تۆمیی و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌باره‌ت به سه‌قامگیریی ستراتیجی.
كاربه‌ده‌سته‌كه رایگه‌یاند: "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ بیڵ بێرنز چاوی به هاوتا هه‌واڵگرییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت له ئه‌نقه‌ره. به هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان نابێت. بێرنز تاوتوێی چاره‌سه‌ری جه‌نگی ئۆكراینا ناكات. بێرنز ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌لایه‌ن رووسیا و په‌یامی په‌یوه‌ست به هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له‌باره‌ی سه‌قامگیریی سیاسیی ده‌گه‌یه‌نێت".
له میانی لێدوانه‌كه‌یدا كاربه‌ده‌سته‌كه باسی له‌وه‌ش كرد، بیڵ بێرنز تیشك ده‌خاته سه‌ر بابه‌تی "به‌نایاسایی" به‌ندكردنی هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌كان له رووسیا و گوتی: "زانیارییمان سه‌باره‌ت به‌م كۆبوونه‌وه‌یه داوه‌ته ئۆكراینا. ئێمه به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی پره‌نسیپی بنهڕهتیمانین؛ بێ ئۆكراینا، هیچ شتێك سه‌باره‌ت به ئۆكراینا ناگوترێت".