Mümin Altaş
20 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2026
ئهنچهره - AA
سهركۆماری توركیا، ڕهجهب تهیب ئهردۆغان ڕایگهیاند: "لەو خاڵەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، تورکیا نهك تەنیا لەناو سنوورەکانیدا، بەڵکو لەودیوی سنوورەکانیشدا هەموو جۆرە هەنگاوێک دەنێت له پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆی. لە هەر شوێنێک هەڕەشە و مەترسییەک هەبێت، بێ ئەوەی مۆڵەت لە کەس وەربگرین، لە سەرچاوەکەیدا لەناوی دەبەین".
له میانی ئێواره خوانێكدا بۆ بهربانگ كردنهوه لەگەڵ خێزانی شەهیدهكان لە کۆشکی چانکایا، سهركۆمار ئهردۆغان گوتارێكی پێشكهش كرد و، تیایدا پیرۆزبایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی کرد و، لە خودا پاڕایهوه مانگی ڕەحمەت و بەرەکەت ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی تورک و هەموو جیهانی ئیسلامی.
سهركۆمار ئهردۆغان ئاماژهی بهو ئامانهتانه كرد كه شههیدان جێیانهێشتووه و، ڕایگهیاند: "ئەو بەهایانەی شەهیدهكانمان بە نرخی ژیانی خۆیان وەک ئەمانەت بۆیان جێهێشتووین بریتین له: نیشتمان، بانگ، ئاڵا، سەربەخۆیی و پاراستنی ماف و یاساکانی گەل. ئێمەش ٢٣ ساڵە تێدهكۆشین بۆ پاراستنی ئەم ئەمانەتانە و ڕێگریی كردن لەوەی سێبەرێکیان بخرێته سەر".
ڕاشیگهیاند: "بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای قارەمانمان و ھێزە ئەمنییەکانی دیکە، جوڵەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانمان بەشێوەیەکی بەرچاو سنووردار کرد".
سهركۆمار ئهردۆغان تیشكی خسته سهر ئهوهی توركیا له زۆربهی بوارهكاندا پێداویستییهكانی خۆی دابین دهكات و، ڕایگهیاند: "ئەمڕۆ لە زۆربەی بوارەکاندا، لەوانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، مووشەک، کەشتی، هێلیکۆپتەر و تانک، دەتوانین پێداویستییەکانی خۆمان دابین بکەین. پشتیوان به خودا سبەینێ نۆرەی فڕۆکەی جەنگی و کەشتی فڕۆکەهەڵگریش دێت".
گوتیشی: "لەو خاڵەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، تورکیا نهك تەنیا لەناو سنوورەکانیدا، بەڵکو لەودیوی سنوورەکانیشدا هەموو جۆرە هەنگاوێک دەنێت له پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆی. لە هەر شوێنێک هەڕەشە و مەترسییەک هەبێت، بێ ئەوەی مۆڵەت لە کەس وەربگرین، لە سەرچاوەکەیدا لەناوی دەبەین".
سهبارهت به بهرهنگاربوونهوه تیرۆر، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگهیاند: "ئێمە بڕیارمانداوە پشتیوان به خودا تورکیا بۆ ههمیشه لەم بەڵایە ڕزگارى بکەین، کە نزیکەی نیو سەدەیە دڵی گهلهکەمان دەسوتێنێت".
ڕاشیگهیاند: "پێشکەوتنی بەرچاوی ھەوڵەکان بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر بەدیھاتووە. مەترسیە ئەمنییەکان بۆ سەر وڵاتەکەمان کەمبوونەتەوە، چ لەناو سنوورەکانمان و چ لە دەرەوەی سنوورەکانمان".
سهبارهت به پرسی سووریا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگهیاند: "لەمانگی ڕابردوودا ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە لە باکووری سوریا بەبێ خوێنڕشتن کرا، پرۆسەی تێكهڵبوونی تەواوى دەستیپێکردووە".