Sefa Şahin
29 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌زایی ته‌مه‌للی سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌كانی عه‌له‌وییه دیموكراته‌كانی كرد.
هاوسه‌رۆكی گشتیی كۆمه‌ڵه‌كانی عه‌له‌وییه دیموكراته‌كان، مو‌سا كوڵ‌و له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سەزایی ته‌مه‌للی و شاندی یاوه‌ریدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌م سه‌ردانه‌ی هه‌ده‌په كه له هه‌وڵی كردنه‌وه رووبه‌رێكی دیموكراتیی نوێدایه، بۆ لای ئه‌وان له قۆناغێكدا كه توركیا به پشێوییدا تێده‌په‌ڕێت، گرنگه.
لای خۆشییه‌وه سه‌زایی ته‌مه‌للی باسی له‌وه‌كرد کە به مه‌به‌ستی خستنه بواری جێبه‌جێكردنی هاوپه‌یمانییەتی دیموكراتیی، ئاماده‌كردنی ده‌ستوورێكی دیموكراتیی و خێراكردنی كاره‌كانی ریفۆرمی دادوه‌ریی سه‌ردانی پارته سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن.
سەزایی ته‌مه‌للی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە بانگێشتی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن بۆ رۆڵ گێڕان له‌م پرۆسه‌یه‌دا و ئه‌گه‌ر بێت و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌سته‌به‌ربكرێت، ئه‌وا خۆشگوزه‌رانی، ئاشتیی و دیموكراسیی له وڵات‌دا به‌رقه‌رار ده‌بێت.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌باره‌ت به لێدوانەكانی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو گوتی: "با داودئۆغڵو بگه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوو و ته‌ماشای ئه‌و گوتانه بكات كه كردوویه‌تی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌وه ئه‌گه‌ر ویژدان و ره‌وشتی رێگه‌ی پێ بدات، ره‌خنه له خۆی بگرێت. سه‌رده‌می سیاسه‌تكردن به خۆ خه‌ریككردن له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په، به‌سه‌رچووه".