Abdullah Shukur
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرکۆماری تورکیا لەگەڵ گەیشتنی یەکەمین سەرۆکی سیستەمی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار دەستیپێکرد.
ئەردۆغان لە دوای رێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سەردانی ئەنتکەبیری کرد و پاشانیش بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەمەبەستی دەستپێکردتی رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بەڕێکەوت.
ئەردۆغان لە دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوسەرەکەی، ئەمینە ئەردۆغان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری میوانی بیانی و ناوخۆیی وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەی خوایە ئەو رێگایەی گرتوومانەبەر بۆ تورکیا، گەل و مرۆڤایەتی بکە بە مایەی خێر".
ئەردۆغان راشیگەیاند: " گەلەکەمان ھیچ کاتێک ئێمەی بەتەنیا جێ نەھێشت. لە رێگا بەجێی نەھێشتین. لە ٢٤ی حوزەیران جارێکی دیکە بۆ خزمەتکردنی خۆی ئێمەی ھەڵبژارد".
سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا کە خزمەتی ٨١ ملیۆن ھاووڵاتی بە بێ جیاوازی دەکەن، لەمبارەیەوە گوتیشی: "نەک تەنھا بۆ ئەوانەی کە دەنگیان بە ئێمەوە داوە بەڵکو ھەوڵدەدەین ببینە سەرکۆمارێک کە شایەنی تەواوی ٨١ ملیۆن کەس بێت".
سەرۆک ئەردۆغان راشیگەیاند کە سیستەمی حکوومەتی سەرۆکایەتی کۆمار زۆرەملێ نییە. بەڵکو مێژوو ئەوانی بۆ ئەو ئاراستەیە بردووە.
ئەردۆغان گوتیشی: "ئیدی ئەو سیستەمە لە دوای خۆمان بەجێ دەھێلین کە لەمەوپێش لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری کێشەی زۆری بۆ وڵاتەکەمان دروست کردبووین".
سەرۆک ئەردۆغان گەل بە ئازادی و ئیرادەی خۆی دەنگی داوە و گوتیشی: " تورکیا لە دوای عوسمانییەت بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا لە رێگەی ئیرادەی گەل بەشێوەیەکی ئازادانە گۆڕانکارییەکی ھەستیاری ئەنجامداوە نەک لە ژێر گوشار و کودەتا".
ئەردۆغان لەبارەی ئامانجەکانی ٢٠٢٣ی تورکیا گوتی: "ئەمڕۆ بە وتنی "بیسمیلا" ھەنگاوی خۆمان ھاویشت و یەکەمین تاقیکردنەوەی دەستپێکمان دەبێتە گەیشتن بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣".
ئەردۆغان گوتیشی: " ئەم جارە بە گۆڕینی مەقامی سەرۆکایەتی کۆمار، تەواوی دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردنمان وەرگرتووە. خودا ئێمە و گەلەکەمان سەرکەوتوو بکات".
سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "یەکێک لە گرنگترین کارە لە پێشینەکانی ئێمە، پێگەیاندنی نەوەیەکە کە بزانێت لە کوێ ھاتووە و دەچێتە کوێ".
ئەردۆغان لەبارەی سیستەمی نوێی تورکیا گوتیشی :" بە ھاتنی سیستەمی سەرۆکایەتی کۆمار مۆدێلێکی نوێی حکوومەت دادەمەزرێنین کە زۆر جیاوازە لە حکوومەتی پێشووی وڵاتەکەمان".
ئەردۆغان گوتیشی: "گەورەترین دەوڵمەندی ئێمە، ھاووڵاتی خۆمانە. گشت ھەنگاوەکان بەمەبەستی ھاندانی سەرچاوەی مرۆیی و بەکارھێنانییان بە شێوەیەکی کاریگەر دەھاوێژین".
ئەردۆغان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی تورکیا گوتیشی: " لەپاڵ ئەزموونی دیموکراسییەتمان لە دواین ١٦ ساڵدا ئابووری وڵاتەکەمان بە ٣،٥ جار بەرزکردەوە ئەوەش نیشان دەدات کە گۆڕانکارییەکی تەواومان کردووە".
سەرۆک ئەردۆغان ھەر لەبارەی سیستەمی نوێ گوتیشی: "لەمەودوا سەرۆکۆمار کە لەلایەن گەلەوە دەسەڵاتی پێدراوە توانای لێپرسینەوەی دەبێت. کارەکانی یاسادانان بە شێوەیەکی زۆر گونجاو بەڕێوەدەچێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "لە گشت بوارەکان لە چوارچێوەی ئەو بەڵێنانەی کە بە گەلەکەمان داوە، ھەوڵدەدەین بۆ بەھێزکردن و پێشخستنی تورکیا. لەم وڵاتەدا ئیتر ئەو سەردەمە کۆتاییھات کە خەڵک بەھەر ھۆکارێک بێت رووبەڕووی ستەم دەبوونەوە".
سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لە قۆناغی نوێدا تایبەتمەندی دەوڵەتی کۆمەڵایەتی لە وڵاتەکەمان زۆر بەھێزتر دەکەین".
ئەردۆغان زیاتر دەڵێت : "ئەمڕۆ لێرە بەڵێنی سیستەمێکی نوێی حکوومی بە گەلەکەمان دەدەین".
سەرۆکی تورکیا ئەردۆغان راشیگەیاند کە ھەوڵی تەواوی خۆیان دەخەنە گەڕ و گوتیشی: "لەمەو دوا ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە،لە بونیاتنانەوەی کۆمەڵگا ، گەڕاندنەوەی ئەو کاتانەی کە لەدەستمان چوون، کاردەکەین ، بەڵام زۆر کاردەکەین. ھەوڵدەدەین تەواوی ھاووڵاتییانمان بە بێ جیاوازی مەزھەب، ناوچە، باوەڕ و رەگەز سوود لە گشت ئازادی و ماف و دەوڵەتمەندییەکانی وڵاتەکەمان وەربگرن".
سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەت گوتی : "رۆژی ھەینی لە دوای ئەنجامدانی نوێژی ھەینی لە مزگەوتی حاجی بەیرام یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەکەمان ئەنجام دەدەین".
ئەردۆغان گوتیشی: "لە قۆناغی نوێدا تورکیا لە بوارەکانی دیموکراسییەت، ماف، ئازادی و ئابووری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو پێشچوون بەخۆیەوە دەبینێت".
سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکراشی کرد کە گۆڕانکاری گەورە ئەنجام دەدەن و گوتیشی: "لە گشت بوارەکان بە تایبەتی لە بواری وەبەرھێنان و ئابووری ماکرۆ ھەنگاوی گەورە دەھاوێژین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکراشی کرد کە: " حکوومەتێکی بیرۆکراتی نا بەڵکوو پێکھاتەی حکوومەتێک دروست دەکەین کە خزمەت بەرھەم بھێنێت".
سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پیشەسازی بەرگری و پاراستنی ئاسایشی سنوور گوتی : "تورکیا لە پیشەسازی بەرگری تا پاراستنی ئاسایشی سنوور، لە گشت بوارەکانی دیکە بەھێز دەکەین".
ئەردۆغان گوتیشی: "باوەڕمان بەوەیە کە ھیچ وڵاتێک پێویستی بە رزگارکەر نییە، تەنھا تاکە شت کە مرۆڤایەتی پێویستی پێ بێت دادپەروەری و ھەماھەنگییە".
سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا زیاتر گوتیشی: "ئێمە وەک گەل بووینە برا و پێکەوە وەک تورکیایەکی گەورە گشت رێگرییەکانمان تێپەڕاند و گشت تەڵەکانمان تێکدا".