Alper Korkmaz
25 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
رێوڕەسمی کریسمس لە پەتریارکییەی فەنەری یۆنانی لە ئیستانبوڵ ئەنجام درا.
رێوڕەسمەکە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی ئەمڕۆ لە کڵێسای ئایا یۆرگی لە باخچەی پەتریارکییەکە، لەلایەن پاتریک بارسلۆماسی یەکەمەوە بەڕێوە بردرا.
لە میانی رێوڕەسمەکەدا، مۆم داگیرسێندرا و سروت خوێندرایەوە. جگە لە یۆنانییەکانی تورکیا ئەو مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسانەی لە وڵاتانی دیکەیشەوە هاتبوون گرنگیان بە رێورەسمەکە دا.