Sangar Hamad Azeez
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2018
پاریس - AA
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان ئیڤ لۆدریان رایگەیاند کە دوێنێ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغڵو ئەنجامداوە و تیایدا پشتیوانی خۆی بۆ رێککەوتنی سۆچی دووپاتکردۆتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە دوێنێ لۆدریان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ چاوشئۆغڵو ئەنجامداوە و تیایدا بابەتی سووریا تاوتوێ کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لۆدریان پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتنی سۆچی لەبارەی دامەزراندنی ناوچەی داماڵراو لە چەک لە ئیدلب دوپاتکردووەتەوە ".
لۆدریان داوای لە چاوشئۆغڵو کردووە وەک گروپێکی بچووک لەبارەی سووریاوە کارەکانیان لەگەڵ میسڕ، فەڕەنسا ، ئەڵمانیا ، ئوردن ، سعوودیە ، بەریتانیا ، ئەمریکا و وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئاستانا درێژە پێ بدەن.
هەردوو وەزیر هاوڕابوون لەوەی کە لە بابەتی سووریا تیشک بخرێتە سەر چارەسەری سیاسی و بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا ستافان دی میستورا کارەکانی خێراتر بکات لەو بارەیەوە .