Mazın Asad
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
مۆسکۆ - AA
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بۆ کاروباری سووریا، ئالێکساندەر لاڤرینتیڤ رایگەیاند رووسیا، ئێران و تورکیا لەبارەی لیستی بەشداربووانی کۆنگرەی نیشتمانی دیالۆگی سووریا رێککەوتن.
لاڤرینتیڤ لە دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی راوێژکاریی لە نێوان رووسیا، ئێران و تورکیا لە شاری سۆچی، رایگەیاند لە کۆبوونەوەکاندا بابەتە سەرەکییەکانی کۆنگرەی نیشتمانی دیالۆگی سووریا دیاری کراون.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بۆ کاروباری سووریا گوتیشی: "توانیمان رێکبکەوین لەسەر لیستی بەشداربووانی کۆنگرەکە. لە پێشمان تەنھا یەک دوو رۆژ ماوە تاکو کارەکانی رێککەوتنەکانی دیکە تەواو بێت".
ناوبراو داوای لە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ستاڤان دیمستورا کرد کە بەشداری لە کۆنگرەکە بکات و راشیگەیاند کۆنگرەکە گیان بە قۆناغی جنێڤ دەدات.
راشیگەیاند لە پێناو تاوتوێکردنی گشت پرسەکان لە کۆنگرەکەدا پێویستى بە ھەفتەیەک ھەیە.