Meltem Bulur,Ramal Abdullah Mahmood
29 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئەسەد بۆسەر ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای سووریا رایگه‌یاند: "رووسیا، ئێران و ئەمریکا بەرپرسیارن له پێشێلکارییەکانی ئەسەد".
له میانی به‌شداریكردن له په‌خشی راسته‌وخۆی کەناڵی NTV چاوش‌ئۆغڵو وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی سووریاوه دوا و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ناوچه‌كانی باشووری سووریاش كراونه‌ته به‌شێك له رێككه‌وتننامه‌ی ناوچه دوور له پێكدادانه‌كان و له‌و میانه‌یه‌دا بڕیار دراوه جموجۆڵ بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه رابگیرێت و رووسیا و ئێران دڵنیاییان داوه به ناوی رژێمه‌وه و توركیاش به ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "ئه‌مریكا و رووسیا له‌باره‌ی ئه‌م ناوچانه‌وه گه‌یشتنه رێككه‌وتن و به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كان دوو لایه‌ن هه‌ن كه رژێم وئۆپۆزسیۆنن. ئێستا رژێم هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش له نێوان ئه‌مریكا و رووسیا ئه‌نجام دراوه و ئێستا به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی هه‌ردووكیان دایه و پێویسته ئه‌و هێرشانه رابگیرێن. ئه‌گه‌ر هه‌موو رێككه‌وتننامه‌كان ته‌واو بووبن ئه‌وا واتا و گرنگی ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی سۆچی، ئاستانا و جنێڤ واتایه‌كیان نامێنێت و شه‌ڕ و ئاشووب به‌رده‌وامی ده‌بێت. بۆیه پێویسته هه‌موو كه‌سێك به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مریكاش به‌شێكی به‌رپرسیارێتی له‌و هێرش و پێشێلكاریانه‌ی رژێم ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و گوتی: ". چونكه له‌گه‌ڵ رووسیا رێككه‌وتنێكی واژوو كردووه و پێویسته رێوشوێنی پێویست بگیرێنه به‌ر بۆ راوه‌ستاندنی ئه‌و پێشێلكارییانه. ناكرێ تۆ بێی و بڵێی 'رێككه‌وتنمان كرد به‌ڵام هێرش كرا، چی بكه‌ین؟ خه‌مێك له خۆتان بخۆن'، به داخه‌وه ئه‌وه ده‌بێته هۆی نه‌مانی متمانه به‌و وڵاتانه. رووسیا، ئێران و ئەمریکا بەرپرسیارن له پێشێلکارییەکانی ئەسەد".