Cem Genco,Erdal Türkoğlu
13 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2020
هاتای - AA
سوپای توركیا هێزی پشتیوانی كۆماندۆی ره‌وانه‌ی خاڵه‌كانی چاودێری كرد له ئیدلب.
هێزه‌كانی كۆماندۆ كه له یه‌كه جۆراوجۆره‌كانی توركیاوه ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی رێحانڵی سه‌ربه پارێزگای هاتای كراون له لای یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنوور ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێیان كرد و ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واوكرد.
پاشان كۆماندۆكان به زرێپۆش به‌ره‌و یه‌كه‌كانی سه‌ر سنوور به‌ڕێكه‌وتن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و سه‌كۆیانه‌ی مووشه‌ك كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ره‌وانه‌كرابوو له سه‌ر سنوور جێگیركران.