Sangar Hamad Azeez
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین گوتی: "سەبارەت بە درێژکراوەی هێڵی بۆڕی "TürkAkım" بەردەوام پرس و را بە تورکیا دەکەین، هەروەها سەبارەت بە بابەتەکە بوڵغاریاش یەکێکە لە جێگرەوهکان، دوێنێش لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان جەختی لەو بابەتە کردەوە، لەگەڵ دۆستەکانمان تورکیا و بوڵغاریا لەسەر ئەو بابەتە کاردەکەین".
پوتین دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بوڵغاریا، بۆیکۆ بۆریسۆڤ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
پوتین تیشکی خستە سەرئەوەی کە درێژە بە پرۆژەی سانتراڵی هێزی ئەتۆمت بەلەنە دەدەن کە لە بوڵغاریا بونیاتیان ناوە و گوتیشی: "بە دڵنیایەوە بە گوێرەی بازاری ئێستا و لەسەر داوای بوڵغاریا درێژە بە پرۆژەکە دەدەین".
پوتین ئاماژەی بەوە کرد لەگەڵ بۆریسۆڤ باسیان لە بابەتی دروستکردنی هێڵی بۆڕی غازی "TürkAkım" کردووە و گوتی: " سەبارەت بە درێژکراوەی هێڵی بۆڕی "TürkAkım" بەردەوام پرس و را بە تورکیا دەکەین، هەروەها سەبارەت بە بابەتەکە بوڵغاریاش یەکێکە لە جێگرهوەکان، دوێنێش لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان جەختی لەو بابەتە کردەوە، لەگەڵ دۆستەکانمان تورکیا و بوڵغاریا لەسەر ئەو بابەتە کاردەکەین".