Mesut Varol
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
وان - AA
لە قەزای ئیپەکیۆڵو سەربە پارێزگای وان، ٣٦ کۆچبەر نایاسایی دەستگیرکران.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای وان بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کارەکان درێژەیان هەیە بۆ ئاشکراکردنی قاچاخچێتیکردن بەکۆچبەران، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دەستگیرکردنی کۆچبەران.
لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکانی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی مرۆڤ، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە سێ شوێنی شارۆچکەکەدا ٣٦ کۆچبەری بیانیان دەستگیرکرد.
دوای پشکنینی پزیشکی، کۆچبەرەکان رادەستی هۆبەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی سەربە پارێزگاکە کران.
هاوکات دوو گومانلێکراوی ئەفغانی دەستگیرکران کە گومان دەکرێت قاچاغچییەکان بن.