Zeynep Yeşildal
03 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2023
ئیستانبوڵ - AA
١٩ کەس بەتۆمەتی گواستنەوەی ئەندامان بۆ ناو رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە دوو پارێزگای تورکیا دەستگیر کران.
لە میانی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری کۆماریی لە هۆبەی لێکۆڵینەوە لە تاوانی رێکخراو و تیرۆر سەربە سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئیستانبوڵ، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢٢ کەس دەرچوو کە دیاریی کرا لە پێکهاتەی گەنجانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکەدان، ئەندامانیان بۆ ئەو رێکخراوە گواستووەتەوە بۆ گوندەوارەکان.
لەو میانەیەدا هەڵمەتێکی هاوکات بەمەبەستی دەستگیرکردنی ٢٢ تۆمەتبارەکە بۆسەر ٢٠ ناونیشان لە پارێزگاکانی ئیستانبوڵ و ئیزمیر دەستی پێ کرد.
لە میانی هەڵمەتەکەدا، ١٩ تۆمەتبار دەستگیر کران.
هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبارەکەی دیکە بەردەوامن.