Ömer Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
ئادانا – AA
١٩ كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیركران.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه تیرۆری ئاسایشی ئادانا له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئادانا و به‌پشتیوانی پۆلیسی هێزی تایبه‌ت هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ١٩ ناونیشان له ئادانا، مێرسن و ته‌كیرداغ.
له‌و هه‌ڵمه‌ته هاوكاتهدا، ١٩ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و دوای گه‌ڕان و پشكینینیش دوو ده‌مانچه‌ی بێمۆڵه‌ت و ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و ئامێری ئه‌لیكترۆنی دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
ژماره‌یه‌ك پۆلیسیش له به‌رده‌م ناونیشانه‌كان له ئاماده‌باشیدابوون.
دوای پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ده‌ستگیركراوان له یه‌كه‌ی دادوه‌ری پزیشكی ئادانا، ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.