Barış Gündoğan
23 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان- ٢٦ی لە پارێزگای ئهلعهزیز راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بەناوی شەهیدی جەندرمە، ئالیم یڵماز ناونراوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە به ئامانجی لە چالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە بە تاکتیکی ''گەڕان-دۆزینەوە-لەناوبردن'' و پووچەڵکردنەوەی سەرجەم ئامادەکارییەکان و باشترکردنی ژینگەی ئارامی ناوچەکە دەستی پێ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوەش کراوە، ئۆپەراسیۆنەکە کە بە بەشداری ٨٧٠ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدرێت کە پێکهاتوون لە جەندرمەی کۆماندۆ، هێزی تایبەتی پۆلیس و پارێزەرانی ئاسایش.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن زستان کە بە ئامانجی ریشەکێشکردنی پەکەکە لە ناوخۆی وڵات دەستیان پێ کردووە، پێداگرانە و بە پشتیوانی گەل بەردەوامن.