ناوەندی لێکۆڵینەوەی سەر بەزانکۆی تونجەلی، کۆڕبەندێکی ئامادەکرد لەبارەی پەیوەندیی نێوان کورد و تورک لەسەردەمی قۆناغی ئاشتیدا.
لەو کۆڕبەندەدا چەندین لێکۆڵەر و توێژەری کورد و تورک لە ناوخۆی تورکیا، بە پێشکەشکردنی باس و لێکۆڵینەوە، بەشدارییان کردووە.
پرۆفیسۆر حوسێن یایمان، مامۆستای زانکۆ لە کۆڕبەندەکەدا گوتی: " لە تورکیا دوای قۆناغی تورگوت ئۆزاڵ، سیاسەتی دەوڵەت لەسەر پرسی کورد، گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هات. پێشتر چەندینجار هەوڵ هەبووە بۆ بەرەو پێشبردنی پرسی کورد، ئەگەر ئێستا قۆناغی ئاسایی بووەنەوە و ئاشتی، وتووێژ پرسەکانمان چارەسەر بکەین، ئەوا قۆناغیكی زۆر گرنگ تێدەپەڕێنین. گوێگرتن لە یەکتر، هەوڵی چارەسەری کێشەکانمان ئاسانتر دەکا، ١٠ ساڵ لەمەوپێش ئەگەر بمانویستایە کۆبوونەوەیەک لەسەر پرسێکی وەها بکەین، تەواوی ئامادەبووان و مامۆستاکانی زانکۆش رەوانەی دادگا دەکران."
یایمان باسی لەوەشکرد کێشەی کورد لە تورکیا، کێشەیەکی سەد ساڵەیە و پێویستی بە وتووێژی زۆر جددی هەیە بۆ چارەسەرکردن. چونکە چارەسەری کێشەیەکی ١٠٠ ساڵە، بە ١٠٠ رۆژ ناکرێ و شتێکی سروشتیش نابێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.