له هه‌رێمی كوردستان. 748 میدیای نووسراو، 180 کەناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی لۆکا‌ڵی، 35 کەناڵی ئاسمانی،نزیكه‌ی 250 رادیۆ له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان تۆماركراون.
نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌باره‌ت به 116 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیی گوتی: " له وه‌ختێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، له عێراق و كوردستان دوو هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێ، بۆیه ئێستا میدیاكاران سه‌رقاڵی كاری روماڵ و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن، ئێمە تەنیا به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و هیچ مه‌راسیمێك ئه‌نجامناده‌ین، ته‌نیا پێشوازیی له رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین کاتێ سەردانی سەندیکا بکەن."
ئەو گوتیشی بڕیاره له‌و رۆژەدا پێشوازیی له ژماره‌یه‌ك رۆژنەماوانی توركیا بکەن کە ئێستا بە سەردانێک لە هەرێمی کوردستانن.
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری کوردیی له هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "ره‌وشه‌كه له قۆناغی پرۆڤهدایه و توانراوه له كوردستان رۆژنامه و ئۆرگانی باش هه‌بێ. میدیا توانیویه‌تی سوود له ئه‌زموونی وڵاتانی دیکە وه‌ربگرێ، هه‌روه‌ها رۆژ به‌رۆژ خه‌ریكه ئه‌و كه‌ناڵانه دێنه ئارا پشت بە سه‌رچاوه‌ی داهاتی خۆیان دەبه‌ستن. بۆ میدیای نووسراو ئاسان نییه بتوانێ به ریكلام خۆی به‌ڕێوه ببا، به‌ڵام ریكلام توانیویه‌تی بۆ میدیا به گشتی به‌پێی زانیارییه‌كانی من، گرێبه‌ستی گه‌یشتۆته‌وه ملیۆن و دوو ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به بازاڕ و گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه هه‌یه. بەڵام به داخه‌وه كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق به بیانووی جۆربەجۆر، كۆمه‌ڵێكی زۆر له میدیای كوردستانی بێبه‌ش كردوه له ریكلام، ئه‌گه‌ر ئه‌و ریكلامانه بدرانایه به میدیای كوردیش، سوودێكی زۆری دەبوو بۆیان."