سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما رۆژی ٢٣ نیسان بەرەو وڵاتانی ئاسیایی بەڕێدەکەوێ و سەردانێکی شەش رۆژە ئەنجام دەدا.
ئۆباما دەچێتە ژاپۆن، کۆریای باشوور، مالیزیا و فیلیپین. بەو جۆرە سەردانی دوو وڵاتی باکووری رۆژھەڵاتی ئاسیا و دوو وڵاتی باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا دەکا.
هەروەها سەردانەکە بۆ دوو وڵاتی پێشکەوتوو و دوو وڵاتی دواکەوتووی ئاسیایە.
ئەو سەردانە پێنجەمین سەردانی ئۆبامایە لە ماوەی سەرۆکایەتیدا. سەردانی ئۆباما بۆ مالیزیا و فیلیپین بەشێکە لە سەردانی دواخراوی ساڵی پار، کە بەھۆی داخستنی حکومەت لەبەر قەیرانی دارایی وڵاتەکەی نەیتوانی سەردانی ئەو دوو وڵاتە بکا. بۆیە ئەمجارە دەیەوێ قەرەبووی ئەو سەردانە بکاتەوە.