reva haci
10 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
بەرپرسی هەڵمەتەکانی لقی تورکیای رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی گۆکسو ئۆزاهیسهالی راگەیاند کە تائێستا تەرمی خاشقچی کە بە وەحشیگەرانە کوژرابوون نەدۆزراوەتەوەو گوتی، "دەبێت پرسی کوشتنی خاشقچی کە لەبەرچاوی هەموو دنیا ئەنجام درا، بکرێتە بابەتێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی".
لقی تورکیای رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەهۆی تێپەڕینی ١٠٠ رۆژ بەسەر کوشتنی رۆژنامەنوwس جەمال خاشقچیدا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
گۆکسو بەناوی لقەکەوە راگەیەندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا وەک پارێزەرانی ماف و چالاکی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوای دادپەروەریی دەکەن بۆ خاشقچی کە دەنگی خۆی لەپێناو ئازادی رادەربڕینی جیهانی عەرەبی بەرز کردبوویەوە.
گۆکسو ئاماژەی بەوەدا کە کوشتنی جەمال خاشقچی، چاوی تەواوی جیهانی گۆڕی بەلای سعوودیە و شازادە سەلماندا. ناوبراو لێپێچینەوەی بەرپرسانی سعوودی لە دۆسیەکەی بە رووکەش وەسف کرد و گوتی، "شایەتی ئەوەین کە پێشتر چەندین جار فشاری قورس و ترس و تۆقاندن بەرامبەر چالاکانی ئاشتی خواز لەلایەن شانشینی زوڵمەوە ئەنجام دراوە، بەڵام ئەوەی بەسەر خاشقچیدا هاتووە، دەریدەخات کە شانشین چەندە بێ بەزەییانە پێشێلکاری دەکات. بەرپرسانی سعوودیە لەرێگەی خاشقچیەوە دەیانەوێت چاوترسێنی پارێزەرانی مافی ئۆپۆزسیۆن بکەن لە وڵاتانی تر".
ناوبراو لەبەشێکی تری گوتەکانیدا دووپاتی کردەوە کە ئەوانە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لێپێچینەوە ئەنجام بدات لەسەر دۆسیەکە.