Hasan Namlı,Rewa Mahmut Hasan
26 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2017
دیاربەکر - AA
تیرۆریستانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەی یەنیشەهیر سەربە پارێزگای دیاربەکر.
بە پێی زانیارییەکان تیرۆریستانی پەکەکە بە چەکی دوورمەودا تەقەیان لە بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەکە کردووە و دواتر نارنجۆکێکیان هەڵداوەتە ناو بیناکە، لەبەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان وەڵامیان داونەتەوە و دواتر تیرۆریستان هەڵاتوون.
ئەو نارنجۆکەی کە تیرۆریستان هەڵیان داوە ناو بیناکە نەتەقیوەتەوە.
تیمەکانی هەڵوەشاندنەوەی بۆمب چوونە شوێنی رووداوەکە و نارنجۆکە نەتەقیوەکەیان هەڵگرتەوە.
لە ئێستادا هەوڵی دەستگیرکردنی تیرۆریستیانی هەڵاتوو دەدرێت.