İbrahim Toprak
08 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2024
باتمان - AA
لە میانی کارەکانی هەڵکۆڵینی شوێنەواردا کە لە قەزای حەسەنکێف لە پارێزگای باتمان بەڕێوەدەچێت، پاشماوەی بینایەکی سەربازیی دۆزرایەوە، کە تەمەنی هەزار و ٦٠٠ ساڵە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆما.
کارەکانی هەڵکۆڵین لە قەڵای حەسەنکێف لە قەزای حەسەنکێف بەردەوامە کە یەکێکە لە دێرینترین شوێنەوارە مێژووییەکانی مرۆڤایەتیی.

کارەکان بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری پرۆفیسۆر د. زەکای ئەرداڵ مامۆستا لە بەشی مێژووی زانکۆی ئارتوکڵو لە ماردین بەڕێوەدەچێت.
لە میانی کارەکانی هەڵکۆلینی شوێنەواردا کە یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٤ دەستیپێکرد، تا ئەمڕۆ شوێنەواری هەمەجۆری سەردەمی ئاشوورییەکان، ساسانییەکان، سەردەمی بێزەنتی، سەردەمی چوار خەلیفە، ئەمەوییەکان، عەباسییەکان، حەمدانییەکان، مەروانییەکان، ئارتووڵییەکان، ئەیوبییەکان، ئیلهانییەکان، عوسمانی و سەردەمی کۆماری دۆزراوەتەوە.
