باتمان
لەناو باخچەی زانکۆی باتمان دانەیەک سمۆرەی دەریایی دۆزرایەوە، زۆربەیان یەکەمجاریان بوو ئەو گیانەوەرە ببینن ھەربۆیە بووە جێی سەرنجیان ولە ڕێی مۆبایلەکانیان کەوتنە وێنەگرتنی.
لەبەر ئەوەی گیانەوەری سمۆرەی دەریایی لەژێر ھەڕەشەی نەمانەو رێژەی کەمبۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و ئاو لە باتمان گەیشتنە زانکۆکەو دوای پشکنینی خستیانەوە ناو رووباری باتمان چایی.
دکتۆر سەروەت ئوڵوتورک، مامۆستای بەشی بایۆلۆجی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سمۆرەی دەریایی یەکێکە لەو گیانەوەرانەی لەبەردەم مەترسیی نەماندان لەسەر زەوی. گێڕانەوەی ئەو سمۆرەی دەریاییە تا بڵێی کارێکی پیرۆزو پێویست بوو."
ئوڵوتورک ھەروەھا گوتی: "سەرباری کەمبوونەوەی ئەو گیانەوەرە، بەپێی زانیاریی دانیشتوانی نزیک رووبارو دەریاچە شیرناوەکان بەڕێژەیەکی مامناوەند سمۆرەی دەریایی دەبینرێن. بۆ نموونە لە شاری بۆڵو زۆر دەبینرێ و شاری وان بەپلەی دووەم دێ. ھەروەھا زۆرجار ھەواڵی بینینی سمۆرەی دەریاییمان لە باتمانەوە پێدەگەیشت، بەڵام لەبەر نەبوونی ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو زانیارییەکانمان نەدەخستە پۆڵێنکارییەوە. بەخۆشخاڵییەوە دەڵێم لەمەودوا بەڵگەی سەلمێنەرمان ھەیە لەسەر بوونی سمۆرەی دەریایی لە باتمان."
ئوڵوتورک لەبارەی پاراستنی ئەو گیانەوەرەوە گوتی: "لەبەر ئەوەی سمۆرەی دەریایی لەڕووی سیفەتەوە زۆر لە ماسی نزیکە، لەو ناوەندانە دەژی کە بۆ ماسی گونجاوە. بۆیە بە پێویستی دەزانم پێش ھاتنی وەرزی راو رێنمایی تەواو لەبارەی گیانەوەری سمۆرەی دەریایی بە ماسیگران بدرێ. بەوجۆرە دەتوانین بەشداربین لە گەشەپێدان و بووژانەوەی گیانەوەری سمۆرەی دەریایی."
ھەروەھا ئوڵوتورک بوونی سمۆرەی دەریایی لە باتمان بە بەڵگەیەکی بەھێز بۆ پاکیی ئاوی شاری باتمان دادەنێ، چونکە سم