ئەنقەرە
ھولیا ئوستا ناوی ئەو ئافرەتە نەخۆشە٣٧ ساڵیەیە کە ساڵی رابردوو لەڕێگەی نەشتەرگەریەکەوە دڵێکی دەستکردنی بۆ دانراو لە وتەیەکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوراگەیاند ئێستا بەھۆی ئەو دڵە دەستکردەی کە بۆی دانراوە دەژی.
ئوستا ئێستادا لە چاوەڕوانی ئەوەدایە دڵی کەسێکی تری بۆ دبنرێ و باس لەوە دەکا کە ھیچ ئومێدێکی بە ژیان نەمابوو و تەنگەنەفەسی و نەخواردنی نان و ئاو و نزیک بوونەوەی لەکارکەوتنی چەند ئەندامێکی جەستەی وای لێکردبوو کە وەسیەت بۆ کەس و کارەکەی بکات و گوتی "دواتر نەشتەرگەریەکیان بۆیان کردم و ئێستادا زۆر دڵخۆشم بەھۆی ئەو ئامێرەی لە جانتایەکدا بەدەستمەوەیە دەتوانم بژیم و گەڕامەوە ناو ماڵو مناڵی خۆم."
ئوستا باسی لەوە کرد کە ئێستا کوڕەکەی نەخۆشی سەر جێگایە و بە ھۆی توشبوونی بە نەخۆشیەکی مەترسیداری (تێکەڵبونی ڤایرۆس بە مێشک لەدوای نەخۆشی سورێژەوە دواتر کاریگەری دانان لەسەر کۆئەندامی دەمار) گیرۆدەیە, ئوستا رایگەیاند: زۆر نیگەرانم کە بەھۆی نەخۆشیەکەمەوە ناتوانم ئاگاداری ئەو کوڕە ١٠ ساڵیەم بم.
لە بەشێکی دیکەی ووتەکانیدا ئوستا رایگەیاند: لەبەر ئەوەی ماوەی ساڵێکە نەتونراوە دڵێکی ترم بۆ بچێنرێت، ناتوانم ئاگاداری کوڕەکەم بم و تەنیا لە دوورەوە چاودێری دەکەم .
ئەو باسی لەوەشکرد کە نامەیەکی بۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ناردووە و تێیدا بە ڕوونی باسی دۆخی خۆی و کوڕەکەی بۆ کردووەکە بە ھۆی ئەوەی لە مناڵیدا لە دژی نە خۆشی سورێژە نەکوتراوە لە ٥ ساڵیەوە توشی ئەو نەخۆشیە بووە و لەسەر جێگا کەوتووە.
ئوستا باس لەوە دەکات ھەڵگرتنی جانتایەک بەردەوام بۆتە کێشەک بۆ ئەو لەناو ھاوڵاتیاندا و دەشڵێت دەنگی دڵی لە دوورەوە دەبیسترێت و ئەمەش زۆر جار بۆتە ھۆی بێزاربوونی چواردەوری و گوتی: "پێش ١٩ ساڵ لەکاتی منداڵیمدا ھەستم کرد نەخۆشی دڵم ھەیە و دواجار ساڵی رابردوو لەرێگەی نەشتەرگەریەوە دڵێکی دەستکردیان بۆ دانام. ھەرچەندە لەڕێگەی دڵێکی دەستکردەوە دەژیم و دڵم لە ناوجانتایەکدایە، بەڵام زۆر دڵخۆشم کە گەراومەتەوە ناو مناڵ و کەس و کاری خۆم."
ئوستا دەڵێ: "ئەو جانتایەی بەدەستمەوەیە شەش کیلۆ دەبێت و ھەموو ٣ تا ٤ سەعات دەبێ بیخەمە شەحنی بکەمەوە."
ئوستا باس لەوە دەکات ھەندێک کەس لە بەر ئەوەی کە دڵم نیە وادەزانن کە ھیچ جۆرە ھەست و سۆزێکم نیە و گوتی: "من نەبوومەتە ڕۆبۆتێک، بەڵکو دڵیش وەک ھەر ئەندامێکی تری لەش ئاساییە بگوڕێت و سۆزداری پەیوەست نیە بە دڵەوە."