Ekrem Payan
02 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2018
شرنەخ - AA
"ده‌شتی فه‌راشین" له شارۆچكه‌ی به‌یتوشه‌باب سه‌ربه پارێزگای شرنەخ، دوای پاككردنه‌وه‌ی له تیرۆر، بووه‌ته "ده‌شتی ئارام".
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان مژده‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئه‌و ناوچانه‌ی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌هۆی چالاكییه‌كانی تیرۆره‌وه تیایدا راگه‌یه‌نرابوو یان به ناوچه‌ی سه‌ربازیی تایبه‌ت ناسێنرابوون، قه‌ده‌غه‌كان هه‌ڵگیران.
ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كه دووباره ئاژەڵەکانیان بردەوە ئەو لهوهڕگایانهی كه پێشتر به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منییه‌وه نه‌یانده‌توانی ئاژهڵهكانیانی بۆ ببه‌ن.
یه‌كێك له‌و ده‌شتانه‌ی ئه‌م بڕیاره گرتوویه‌تیه‌وه ده‌شتی فهراشینه كه ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی به‌یتوشه‌باب سەر بە پارێزگای شرنەخ و تا سنووری شارۆچكه‌ی گورپناری وان و پارێزگای هه‌كاری درێژده‌بێته‌وه.
له‌نێو ئاژه‌ڵداراندا به‌تایبه‌تی كۆچه‌رییه‌كان كه ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌وه‌رزی گه‌رمادا بۆ له‌وه‌ڕاندن ده‌به‌نه كوێستانه‌كان، به‌م بڕیاره زۆر خۆشحاڵبوون كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی "300" مه‌ڕی وه‌زاره‌تی خۆراك، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی توركیا.