لە گوندی یوساجیکی لە پارێزگای ئاماسیا، دروستکردنی کەوچک بۆ دانیشتوانەکەی بۆتە پیشەیەکی گرنگ و گشتی. لە ھەر ماڵێکدا وەستایەکی کەوچک دروستکردن ھەیە.
خەلیل کاراتاشی تەمەن ٦٥ ساڵ، وەستای کەوچک دروستکردنە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھەر چەندە تەکنۆلۆژیا بەرەو پێشەوە بڕوات، بەڵام جێی کەوچکی تەختە لە ئاشپەزخانەدا هەر جیاواز و دیارە. ئێمە نزیکەی ١٥٠ ماڵ لە گوندی یوساجیک دەژین، لە ھەر ماڵێکدا وەستایەکی دروستکردنی کەوچکی تەختە ھەیە."
بۆ دانیشتوانی گوند، بێجگە لە ئاژەڵداریی و وەرزێریی. یەکێکی دیکە لە سەرچاوەی داھاتیان دروستکردنی کەوچێکە لە تەختە. ھەرچەندە داهاتیشی کەمە بەڵام ئەوان بەردەوامن لە درێژەدان بەو پیشەیە.
کاراتاش گوتی: "من لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە لە باوکم فێری دروستکردنی کەوچک بووم. بە ھۆی کۆچکردنی دانیشتوانی گوند بەرەو شار، ئێستە ژمارەی ئەو کەسانەی کەوچک دروست دەکەن کەم بۆتەوە. دروستکردنیشی لە دوای ساڵی ١٩٧٠دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە. کاتێ داهاتی باشی هەبوو، رۆژانە ھەشت تا ١٥ کەوچکمان دروست دەکرد. ئەو کەوچکانە لە سەرانسەری تورکیا دەفرۆشران."
عیسا ئاجاری تەمەن ٦٥ ساڵ لەو بارەیەوە دەڵێ: "خاوەن ژن و منداڵم، بەشێکی ماڵەکەم وەکو کارگەی دروستکردنی کەوچکە، لە منداڵییەوە فێری دروستکردنی کەوچک بووم. ھێشتا بەردەوامم لە سەر دروستکردنی. پێشتر بە ھۆی زۆربوونی داواکاری رۆژانە ١٥ کەوچکم دروست دەکرد بەڵام ئێستە رۆژانە تەنیا دوو دەستە دروست دەکەم."
بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی ئاماسیا دکتۆر ئۆنەر نەرگێز دەڵێ بە ھۆی گەرم نەبوون، خراپ نەکردنی بنی مەنجەڵ، خەڵک حەزی لە بەکارھێنانی ئەو کەوچکانەیە، بەڵام ئەگەر نەزانن چۆن بەکاریان بێنن و خاوێن راینەگرن، زیان بە سەر سەلامەتی و تەندروستییان دەگەیەنێ.