ئەنقەرە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەم، کۆبوونەوەی یەکەم لەسەر ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان تورکیاو وڵاتانی ئەروپا بەڕێوەچوو، دوای کۆبوونەوەکە ئیمزا لەسەر مافی پەنابەرێتی لە تورکیا کرا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو، لەگەڵ سیسیلیا ماڵمسترۆم، کۆمیسیاری کاروبارە ناوخۆییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە ئەنقەرە کۆبوونەوەو تاوتوێی پرسەکەیان کرد.
دوای کۆبوونەوەکە داودئۆغڵو گوتی:" لەڕووی مێژوویی و جۆگرافییەوە تورکیا بەشێکە لە ئەوروپا. ئەمڕۆ گەیشتینە خاڵێکی مێژوویی ئومێدەوارین ئەم ھەنگاوەی نێوان تورکیاو ئەوروپا لەسەر خێر بەردەوام بێ و ببێتە ھەوێنی کاری باش لە بەرژەوەندیی وڵات، ھەروەھا ھیوادارم پەیوەندیمان لەگەڵ ئەوروپا تۆکمەتر بێ."
داودئۆغڵو ھەروەھا گوتی: "سێ قۆناغی سەرەکیمان لەبەردەمدایە، یەکەمیان گۆڕانی گۆشەنیگای تورکیایە کە بەشێوەیەکی جیاوازتر دەروانێتە ئەوروپا، ھەروەھا پەیوەندیی ھاووڵاتیانی تورکیا لەگەڵ خەڵکی ئەوروپا پەیوەندییان بەھێزتر دەبێ کە دەتوانرێ ئەوە بە قۆناغێکی نوێ وەسفبکرێ. ھەنگاوی دووەم خێراتر بوونی کارو چالاکییەکانمانە لە سێ ساڵی داھاتوو. ھەنگاوی سێیەم کە لە گشتیان گرنگترە، ھەڵگیرانی ڤیزەی ئەوروپایە لەسەر ھاووڵاتیانی تورکیا، بەجۆرێ ھاونیشتمانیانمان بتوانن بێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی ئەوروپا بکەن."
راستکردنەوە
لە ھەواڵی (تورکیا.. گفتوگۆی ھەڵگرتنی ڤیزەی ئەوروپا) دا سبەینێ واتە رۆژی سێشەممەمان وەک کاتی کۆبوونەوەکە پیشاندابوو، زانیارییەکە راستدەکەینەوە، کاتی کۆبوونەوەکە ئەمرۆ دووشەممەبوو.
کۆبوونەوەکە ئەمرۆ دووشەممەبوو.